سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان

ئەم پەرتووکە باسی چی دەکات؟
هەرێمی کوردستان سامانی سروشتی لەو ئاستە دایە کە دەتوانێت ببێتە هێزێکی کاریگەری ناوچەیی بە تایبەتی لە ڕووی سەرچاوەکانی ئاو. سامانی ئاو بۆی هەیە وەک کارتێکی سیاسی بەکاربێت جگە لە دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ دانیشتوانیانی لە ڕووی وزەی کارەبا، گەشتوگوزار، خواردنەوە، کشتوکاڵ و پیشەسازی. ئەم توانا شاراوەیە پێویستی بە وەبەرهێنانی و سوودوەرگرتن هەیە. بەهای سەرچاوەکانی ئاو هیچ کەمتر نیە لە ڕەگەز سروشتییەکانی تر. ئەمەش لە کاتێک دایە کە ئەگەر لەو سۆنگەوە بڕوانین کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر ئێستا و لە ئایندەدا بە توندی رووبەرووی کێشەی کەمئاویی و بێئاویی دەبێتەوە.
لەم پەرتووکەدا هەوڵمداوە زانیاری و داتای سەرچاوەکانی ئاو بە چەند رێبازێکی تیۆری باو بخەمە ڕوو، دواتر باسی ئەوەم هێناوەتە پێش کە لایەنی سیاسی و ئابووری سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە چ شێوەیەکە. ئاماژەم بە لایەنی ئەندازەیی بابەتەکەش داوە. دڵنیام هێنانە پێشەوە ئەم تەوەرە گرنگی ئەوتۆی هەیە بۆ دەسەڵاتداران و کۆی شارەزا و پسپۆرانی بوارەکە، تاکو زەمینەی ئەکادیمی و کرداری خۆش بکرێت بۆ بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان.

ع.د5,000

Out of stock

Add To Wishlist

Book Details

Pages

222 Pages

Publisher

On Fire

Language

English

Released

June 2013

بەڵگەنامەیەکی زانستی پراکتیکییە

Reviews

There are no reviews yet.

Be the first to review “سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان”

Your email address will not be published. Required fields are marked *